راپۆرت
کۆنگرەی یەکگرتوو و پرسی دەرکردنی ئەبوبەکرەکان و مەترسییەکانی دوای ئەنجامدانی کۆنگرە چین؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیاره پێش كۆتایی ئه‌مساڵ و له كاتى خۆیدا كۆنگره‌ى نوێى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى حزبه‌كه‌ش له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ى خۆیدا بڕیاری له باره‌وه داوه.
به‌ستنى كۆنگره پشێوییه‌ك له ناو یه‌كگرتوودا دروستده‌كات و بووه‌ته مایه‌ى نیگه‌رانى و ناڕه‌زایه‌تى چه‌ند ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى و لایه‌نگرانى، به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێگه نادرێت شه‌ش سەرکردەى باڵا و ئه‌ندامى شووراى حزبەکه به‌شدارى له كۆنگره‌كه بكه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌بوبه‌كره‌كان، واته ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى، و ئه‌بوبه‌كر كاروانى كه هه‌ر زوو ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕى و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى رایگه‌یاند "به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى حزبه‌كه‌یان ئه‌وان راسته‌وخۆ ئه‌ندامى كۆنگره‌ن و بڕیاره‌كه به ناپه‌یڕه‌ویى ده‌زانن" و ده‌شڵێت "بڕیاره‌كه به فلته‌رى صڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌میندارى گشتیی یه‌كگرتوودا تێپه‌ڕیوه".
هاوكات، هۆكاره‌كه‌شى بۆ هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان گه‌ڕانده‌وه.
هه‌روه‌ها به راى ئه‌بوبه‌كر كاروانیش، به‌پێى پله‌كه‌ى له ناو حزبه‌كه‌یدا بڕیاره‌كه پێشێلكارى په‌یڕه‌وى ناوخۆیه و پێچه‌وانه‌ى دروشمه‌كه‌یه‌تى كه بانگه‌شه‌ى دادپه‌روه‌رى ده‌كات.
كاروانى كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى یه‌كگرتوویش، ده‌ڵێت "یه‌كگرتوو هه‌ڵه‌یه‌كى مێژووى كرد و له داهاتوودا باجه‌كه‌ى ده‌دات، چونكه بڕیاره‌كه نائومێدى دروست ده‌كات و، وه حزبه‌كه و خودى ئه‌مینداره‌كه‌شى پێی ده‌شكێت، كه ئه‌مه بۆ یه‌كگرتوو خۆش نییه".
له‌به‌رانبه‌ردا، لیژنەی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو له روونکردنەوەیەکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "ماوەی دوو ساڵە داخوازییەک هەیە لە لایەن کادر و رێکخستنەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لەبارەی پێویستی بوونی رێوشوێنی لائیحی سەبارەت بە کەمتەرخەمی و پابەند نەبوون بە ئەرکەکانی حزب و ئۆرگانەکان بۆ کۆنگرەی نۆیەم، لەم روانگەوە ئەنجومەنی جێبەجێکردن بڕیاریدا سێ پێوەرى هەبێت بۆ ئەندامێتی کۆنگرە، وەک سەرەتایی ترین ئەرکی ئەندام، كه ئه‌وانیش، پابەندبوون بە بەشداریکردن لە ئیشتراکات و ئابوونە، پابەندبوون بە ئاڕاستە و مەنهەج لە لێدوان و کاردا، پابەندبوون بە ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکان".
راشیگه‌یاندووه "لێرەوە ئەو بەڕێزانەی پابەندییان نەبووە بەو سێ خاڵەی سەرەوە، مافی ئەندامێتی کۆنگرەیان نابێت، ئەمەش واتای دوورخستنەوەیان نییە لە حزب، هەر وەک بەشداری نەکردن لە کۆنگرەش کارێکی لائیحی و ئاساییە و سەدان کادری باڵا و خاوەن فەزڵ بە هۆی سنوورداربوونی ئەندامانی کۆنگرەوە، بە لائیحە و هەڵبژاردنیش بەشدار نابن لە کۆنگرە و زۆر بە ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵ کردووە".
ئه‌بوبه‌كره‌كانیش ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه كه پابه‌ندنه‌بووبێتن به ئیشتراكات و ئابوونه‌وه و ده‌شڵێن "ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە بە بڕیاری مەکتەب سیاسی میدیا و رێکخستنی یەکگرتوویان لێ قەدەغەکراوە و رێگه‌یان نه‌دراوه قسە بۆ هیچ کۆڕ و کۆوبوونەوەیەکی حزبەکە بکەن".
له لایه‌كى تریشه‌وه باس له‌وه‌ده‌كرێت "دوورخستنه‌وه و به‌شدارى نه‌كردنى ئه‌و كه‌سانه له كۆنگره، توركیا ده‌ستوه‌ردانى تێدا كردووه و له پشت ئه‌و بڕیاره‌ى یه‌كگرتووه‌وه‌یه".
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی سێشەممە 17ی 12ی2024 ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو سەلاحەدین محەممەد بەهادین، لەسەر بانگهێشتنامەیەکی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەردانی ئەنقەرەی کرد و چاوى به ( د.نوح یڵمەز ) جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا كه‌وت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، ئەمینداری گشتیی حزبه‌كه هه‌وڵى ئاشتكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه ده‌دات و له‌و نێوه‌نده‌دا بەیاوەری وه‌فدێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی، سەردانی محەممەد رەئوفی كرد.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، مه‌ودا میدیا په‌یوه‌ندى كرد به ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنییه‌وه، پێى راگه‌یاندین "له ئێستادا هیچ قسه و لێدوانێكى نابێت و چاوه‌ڕێى ده‌ستپێكردنى كۆنگره‌یه، تاوه‌كو بزانێت تائه‌وكاته چی گۆڕانكارییه‌ك روو ده‌دات".
پ ح ع