ئابووری

زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگەکانی (11 و 12) بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگەکانی (11 و 12) بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی کوردستان، نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی مانگەکانی (11 و 12) خستەڕوو، دووپاتیدەکاتەوە کە  بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بێباکن و نایانەوێت داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بگەڕێننەوە. 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند "وەفدی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق رێککەوتوون بەشێک لە داهاتی ناوخۆی مانگەکانی (7 و 8) بنێرن کە بڕەکەی (160) ملیار دینارە بۆ ئەو دوو مانگە، ئەوە دوو هەفتەیە هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ بەغدا نەناردووە و تاوەکو ئەمڕۆش ئامادەنین بینێرن، بەغداش وەک کاردانەوە تەمویلکردنی راگرتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕی (631) ملیار دینار بۆ مانگی (11) نێردراوە و بڕیاری ناردنی پارەی مووچەی مانگی (12) و بڕی (430) ملیار دیناری تەواوکاریی هەیە و بڕیارە لە سبەی یان دوو سبەی بنێرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "لە 12/15 بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی (11) و ناردنی (430) ملیار دیناری تەواوکاری دراوە و بڕیارەکە بەردەستە و 11 رۆژە، بەغدا (631) ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە".

وتیشی "دەسەڵاتدارانی هەرێم بێباکن، نەداهاتی ناوخۆ دەنێرنەوە و نە تەمویلی مووچەی مانگی (11) دەکەن، دەڵێن لە فرۆشتنی (110 ملیۆن و 880 هەزار) بەرمیل نەوتی ئەمساڵدا، هیچ داهاتێک لەبەردەستی حکومەتدا نیە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan