ئابووری
جارێكى تر به بڕیارى مه‌سرور بارزانى دابه‌شكردنى مووچه راگیراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر بڕیارى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم راگیرابوو دواى زیاتر له 60 رۆژ جا دابه‌شكرا، جارێكى تر به بڕیارى خۆى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 11ى راگرتووه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "بڕیارى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له ده‌ستى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم نه‌ماوه و مه‌سرور بارزانى بڕیار له باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه ده‌دات".
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس به مه‌ودا میدیاى وت "مه‌سرور بارزانى ده‌یه‌وێت فشار له به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین پاره بۆ هه‌رێم بنێرێت و نایه‌وێت داهاتى ناوخۆ بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌كاربهێنێت و ره‌وانه‌ى به‌غداشى ناكات".
باسى له‌وه‌شكرد "مه‌سرور پشتى به‌و بڕیاره‌ى دادگاى فیدراڵیی به‌ستووه كه مانگى ئادارى ئه‌مساڵ ده‌ریكرد له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم".
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "به‌غدا 12 رۆژه مووچه‌ى مانگى 11ى ناردووه و هه‌رێم ئاماده‌نییه دابه‌شى بكات".
هه‌فته‌ى رابردووتر به‌غدا 631 ملیار دینارى بۆ مووچه‌ى مانگى 11ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناردووه و هه‌رێمیش داهاتى سێ مانگى ناوخۆى له‌به‌رده‌سته‌و نایه‌وێت ته‌واوكاری مووچه‌ى پێ بڕبكاته‌وه و ده‌ست به‌دابه‌شكردن بكات ئه‌گه‌رچى مانگى 12 به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات.