راپۆرت
پرۆژه‌ى پاصى 24 كاتژمێریی به كوێ گه‌یشت و سووده‌كانى بۆ هاوڵاتییان چییه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له وڵاتانى پێشكه‌وتوو پاصى 24 كاتژمێریى بۆ گواستنه‌وه‌ى هاوڵاتییان له ناوه‌ندى شاره‌كان بوونى هه‌یه و له ماوه‌ى رابردوویشدا له شارى سلێمانیش پرۆژه‌یه‌كى وا خرایه به‌ر باس و وا ماوه‌ى شه‌ش ساڵ تێپه‌ڕیوه و هێشتا ئاسه‌واریشى به‌دى ناكرێت، به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى پارێزگاكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێبكرێت چه‌ندین سوودى گه‌وره‌ى بۆ هاوڵاتییان ده‌بێت".
صدیق محه‌مه‌د غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى پارێزگاى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له ساڵى 2018 له‌گه‌ڵ كۆمپانیای پرۆدێكشن، لێكتێگه‌یشتنێكیان واژۆكرد كه بڕیار وابوو ژماره‌یه‌ك پاصى گه‌وره بۆ بازنه‌ى مه‌لیك مه‌حمود بهێنن، كه له كاتژمێر شه‌شى ئێواره بۆ 12ى شه‌و كار بكه‌ن وه‌ك شه‌وانه پاصى سلێمانى، ئه‌وه‌ش دواى ته‌واو بوونى پاصى ناوبازاڕ كه هاوڵاتییانى گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌گوازنه‌وه بۆ ناو بازاڕ و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، تاوه‌كو ئه‌وان هاوڵاتیییان بگوازنه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ى كه رووی تێده‌كه‌ن به تایبه‌ت مۆڵه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان و بازاڕ و پاركه‌كان".
وتیشى "به‌ڵام به‌هۆى ریفراندۆمه‌كه‌وه وڵاتانى دراوسێى هه‌رێمى كوردستان ته‌واوى سنووره‌كانیان داخست به رووى هه‌رێمدا و له كاتى خۆیدا ئه‌و كۆمپانیایه نه‌یتوانى پاصه‌كان بهێنێت بۆ شارى سلێمانى و كاره‌كه‌ى راگرت".
له باره‌ى سوود و گرنگى پرۆژه‌كه‌ش صدیق محه‌مه‌د غه‌ریب، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "پاصى مۆدیل به‌رز ده‌هێندرێت كه سیستمى ساردى و گه‌رمى تێدایه و ته‌نانه‌ت رامپه‌ى تێدایه بۆ خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت، هه‌روه‌ها به سیستمى كات كار ده‌كات و هاوڵاتیى له كاتى دیاریكراوى خۆى ده‌گاته شوێنى مه‌به‌ست، كه وا ده‌كات هاوڵاتییان زیاتر روو بكه‌نه گواستنه‌وه‌ى گشتى و سوودى لێ ببینن له برى ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆیان به‌كاربهێنن، كه ئه‌مه‌ش قه‌ره‌باڵه‌غى شه‌قامه‌كان كه‌متر ده‌كاته‌وه و كات بۆ فه‌رمانبه‌ران و كاسبكاران ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه له ئێستادا ژماره‌ى ئۆتۆمبێله‌كان له راده‌به‌ده‌ره، جارى وایه له ترافیك لایتێكدا 50 ئۆتۆمبێل وه‌ستاوه، كه به‌هه‌موویانه‌وه ره‌نگه 55 نه‌فه‌رى تێدابێت".
زیاتر وتى "سوودێكى تر‌ى سیسته‌مى شه‌وانه پاصى سلێمانى ئه‌وه‌یه، هاوڵاتییان زۆربه‌یان كه به رۆژ له كاركردنن، ده‌توانن شه‌وانه له گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان سه‌ردانى شوێنه گشتیییه‌كان یان ته‌نانه‌ت سه‌ردانى خزم و كه‌سوكاریشیان بكه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه بكه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه به‌شێكى باشى هاوڵاتییان هه‌لى ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌خسێت كه ئیش و كاره‌كانیان به شه‌وان ئه‌نجام بده‌ن، هاوكات هه‌لى كاركردنى زیاتریش بۆ شۆفێران ده‌ره‌خسێت".
روونیشیكرده‌وه "له‌رووى داهات و ژینگه‌شه‌وه سوودى هه‌یه، چونكه هه‌م نرخى گه‌یاندن كه‌متره به‌راورد به تاكسى، هه‌م به‌كارهێنانى پاصى گه‌وره كه چه‌ندین نه‌فه‌ر له خۆده‌گرێت، چه‌ندین ئۆتۆمبێل له سه‌ر شه‌قام كه‌م ده‌بێته‌وه و به‌وه‌ش ژینگه‌ى شار پاكوخاوێنتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانییه به‌هۆى ئه‌م قه‌یرانه داراییه‌ى به‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه، نازانین كه‌ى پرۆژه‌كه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
پ ح ع