کوردستانی
وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیار لەسەر کردنەوەی کاتی مزگەوتەکان دەدات.
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "لەھەندێ پەیج و ئەکاونتی جیای تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەناوی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی باس لەکردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لەمانگی رەمەزانی پیرۆز دەکەن ھەروەھا لێدوانی جیاو ناراست بەناوی وەزارەتمان بڵاوودەکرێتەوە لێرەوە رایدەگەێنین کە سەرلەبەری ئەم ھەواڵ و وتانە دوورن لە راستیەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەھەر کەس و لایەنێک بە پەرۆشترە بۆکردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان، بەڵام لەئێستادا پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گیانی ھاوڵاتییانی ئازیز کاری لەپێشینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەم بابەتانەش پەیوەست نین بە بەبریاری وەزارەتێک بەڵکو لێژنەی باڵای رووبەرو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی بەرەچاوکردنی باش بوونی ژینگەی تەندروستی بریار لەسەر ئەم بابەتانە دەدەن، لێرەوە رایدەگەێنین ھەر کەس و لایەنێ لێدوان بەناوی وەزارەتمانەوە بڵاو بکاتەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر".