تەندروستی
ئامارى یهك رۆژى نهخۆشخانهى هیوا ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
تهنها ئهمڕۆ یهكشهممه، له نهخۆشخانهى هیوا 21ى نهخۆشى نوێى تووشبوو به شێرپهنجه تۆماركراون.
دكتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، ئاماری ئەمڕۆ یەكشەممەی نەخۆشخانەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە بەم جۆرەیە:
- 21 نەخۆشی تازە تۆمار كراون.
- 1200 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردووە.
- 2300 پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر بۆ نەخۆش ئەنجامدراوە.
- 740 نەخۆش سەردانی دەرمانخانەیان كردووەو دەرمانیان وەرگرتووە.
- 83 نەخۆش پشكنینی تیشك و سۆنەر و ئیكۆیان بۆ كراوە.
- 150 نەخۆش چارەسەری كیمیاییان وەرگرتووەو 52 نەخۆشیش چارەسەری رۆژانەیان وەرگرتووە.
- 75 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتنی خێرا داخڵ بوون.
- 73 نەخۆش لە قاوشە جیاجیاكانی نەخۆشخانە داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە.
- 10 نەخۆش پشكنینی مۆخی ئێسك-یان بۆكراوە.
- لەسەنتەری چاندنی مۆخی ئێسك پێنج نەخۆش سەردانی كردووە، لەهەمان كاتدا 15 نەخۆش چارەسەری ددانیان بۆ ئەنجامدراوە.
باسى لهوهشركردووه "سەرەڕای هەموو ئەو گرفتە داراییانەی كە هەیە و لە ئێستادا پشووی فەرمییە لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم، بەڵام نەخۆشخانەی هیوا بڕیاریداوە رۆژانی 29 و 30 ئهم مانگه دەوامی فەرمی بكات، بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەت بە تووشبوانی شێرپەنجە بكات".
ع