ئابووری
سلێمانى رۆژانه ته‌نها شه‌ش كاتژمێر كاره‌باى هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى رۆژانه ته‌نها شه‌ش كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانیی هه‌یه، به‌ڵام له هه‌ولێر هه‌شت كاتژمێر هه‌یه.
له پێدانى كاره‌باى نیشتمانیی جیاوازى له‌نێوان شاره‌كان ده‌كرێت و سلێمانى و هه‌ولێر له پێدانى كاره‌با دوو كاتژمێر جیاوازییان هه‌یه و به‌رپرسانى شاره‌كه و به‌تایبه‌تیش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كاره‌باى سلێمانى بێده‌نگن له ئاست ئه‌و جیاوازییه.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی رایگەیاند" بۆ رۆژانی سەری ساڵ بەپێی ئەو بڕە بەرهەمەی کارەبا، کە لەبەردەستدایە وەک رۆژانی ئاسایی ڕۆژانە 6 بۆ 7 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان دەدرێت".
پێشتریش په‌رله‌مانتاران ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه، سلێمانى رۆژانه شه‌ش كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانیی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ولێر 8 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانیی هه‌یه.
ع