ئابووری

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئاگادارى داهاتى نه‌وت نییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئاگادارى داهاتى نه‌وت نییه‌

مه‌ودا میدیا-


وەزارەتى دارایی و ئابووریی حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاگادارى داهاتى فرۆشى نه‌وت نییه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر خه‌زێنه‌ى گشتی.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاتى دارایی هه‌رێم باسى له‌وه‌كردووه‌ "ئەمساڵ داهاتى فرۆشتنى نەوت بۆ وەزارەتەکەیان نەگەڕاوەتەوە و هەر کورتهێنانێک لە مووچە هەبووبێت، بە داهاتى ناوخۆ پڕیانکردووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە "بەدیاریکراوى لە 25ـى ئازارى ساڵى رابردووەوە لەدواى راگرتنى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستانەوە، هیچ داهاتێکى فرۆشتنى نەوت بۆ وەزارەتەکە نەگەڕاوەتەوە".

به‌پێى زانیارییه‌كانى لە ماوەی ئەمساڵدا 110 ملیۆن و 880 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمى کوردستان فرۆشراوە و داهاتەکەى دیار نییە.

ع
Qaiwan
Qaiwan