ئابووری
حكومه‌تى هه‌رێم پاره‌ى دوو مانگى مووچه‌ى له‌به‌رده‌سته‌و دابه‌شى ناكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى بوارى دارایی و بانك رایگه‌یاند، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاره‌ى مووچه‌ى زیاتر له دوو مانگى له‌به‌رده‌سته‌و مووچه‌ش دابه‌ش ناكات.
گوڵاڵە سدیق، شارەزایی دارایی و بانک به مه‌ودا میدیاى رایگەیاند "بۆ مووچەی مانگی 11 و 12ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، عیراق یەک ترلیۆن دینار دەنێرێت، پێشتریش 763 له‌گه‌ڵ 630 ملیار دینارى بۆ هه‌رێم ناردووه، کە دەکاتە یەک تریلۆن و 393 ملیار دینار، 996 ملیار دینار، مووچەی مانگی 10 لێدراوە 397 ملیار دینار ماوەتەوە".
وتیشى "داهاتی ناوخۆ مانگانە 87 ملیار دینارە، کە دەکاتە نیوەی داهاتی ناوخۆ بۆ عیراق، دەنێردرێت و نیوەی بۆ کوردستان دەمێنێتەوە، داهاتی ناوخۆی هەرێم پشکی کوردستان بۆ حەوت مانگی کۆتایی 2024 دەکاتە 609 ملیار دینار".
باسى له‌وه‌شكرد " 1 تریلۆن له‌گه‌ڵ 397 ملیار له‌لگه‌ڵ 609 ملیار، ده‌كاته 2 تریلۆن و 6 ملیار دینار بەردەست دەبێت، مووچەی مانگی 11و 12 تریلۆنێک و 992 ملیار دیناری پێویستە، ئەمەش واتای وایە پارەی بەردەست زیاترە لە مووچەی دوو مانگ".
ع