راپۆرت
كێ بوون ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى له 2024دا كۆچى دواییان كرد؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌ر ساڵێك كه ده‌ڕوات، ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ خۆى ده‌بات، له ساڵى 2024یشدا ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان كۆچی دواییان كرد، وه له نه‌بوونیشیاندا بۆشاییه‌ك له كایه‌ى هونه‌ر دروستده‌بێت، یاده‌وه‌رى و نمایشه‌كانیان، كاره هونه‌رییه‌كانیان له هزرى هه‌وادارانیاندا ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێته مایه‌ى دڵگرانیشیان، نه‌قیبى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانیش ده‌ڵێت "تا له ژیاندان حكومه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار هاوكاریان نییه و زۆر كه‌مته‌رخه‌مه به‌رانبه‌ریان".
له ساڵى 2024دا دیارترین ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى كه كۆچى دواییان كرد، بریتى بوون له: به‌رزانى قاله‌ى خاڵووز، زاهیر عه‌بدوڵڵا، محه‌مه‌د ناشاد ، ئیبراهیم قادرى، ئه‌حمه‌د ده‌روێش، توانا فه‌ره‌ج، ئیسماعیل محه‌مه‌دى، ره‌زا جوله‌كانى، نشتیمان سه‌عید، جه‌مال هیدایه‌ت، حه‌مید سابیر و كریڤان سالار، ئه‌مانه به‌شێك بوون له‌و هونه‌رمه‌نده كۆچكردووانه كه هه‌ریه‌كه‌یان له بواره جیاوازه‌كانى هونه‌ردا له‌وانه: ئه‌كته‌ر، گۆرانى، میوزیك، شێوه‌كار و بواره‌كانى تردا رۆڵیان بینیوه.
له باره‌ى كۆچى دوایی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ش، نیاز نوورى، نه‌قیبى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "وه‌ك سه‌ندیكاكه‌یان غه‌مبار و نیگه‌رانن بۆ له ده‌سدانى پۆلێك له هه‌نه‌رمه‌ندان به بێ جیاوازى، كه له‌و ساڵدا ماڵئاواییان كردووه و له راستییه غه‌ساره‌تێكى گه‌وره‌یه بۆ بواره‌كانى هه‌نه‌رى كوردى، ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكى ناخۆشه كه ئه‌وانى هونه‌رمه‌ندان تێى ده‌كه‌ون له رووى كۆمه‌ڵایه‌تى و هونه‌ریشه‌وه".
وتیشى "بێگومان هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك كه ته‌مه‌نێك له بواره‌كه‌دایه ئه‌زمونێكى ده‌بێت و كاتێك دونیاى هونه‌ر به‌جێده‌هێلێت به ئاسانى جێگه‌كه‌ى پڕ ناكرێته‌وه، كه ئه‌وان هیواو ئاواتیان به گه‌نجه‌كانیانه كه باشتر و به‌گورتر له مه‌یدانه‌كه‌دا كار بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به هاوكارى و به ده‌مه‌وه‌چوونى حكومه‌تى هه‌رێم و لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش، نیاز نوورى، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "به‌داخه‌وه حكومه‌ت زۆر كه‌مته‌رخه‌مه به‌رانبه‌ر به هونه‌رمه‌ندان چى له ژیانیانه، چى له نه‌خۆشییانه، چى له كۆچكردنیانه، راسته له دواى كۆچكردنیان هه‌ندێك شتى سه‌ره‌تاییان بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام گرنگه ئه‌وه‌یه له ژیانیاندا پاڵپشتى پرۆژه هونه‌رییه‌كانیان بكه‌ن، یان له كاتى حاڵه‌تى نه‌خۆشى و ناخۆشى هاوكاریان بن و نه‌گاته حاڵه‌تى مردن، به‌ڵام به داخه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى حكومه‌ت ئاوڕ له هونه‌رمه‌ندان ناداته‌وه".
پ ح ع