کوردستانی
سلێمانی.. رێکارە نوێیەکانی قەدەغەی هاتووچۆ بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری سلێمانی ژمارەیەک رێکاری نوێی بۆ قەدەغەی هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی بڵاوکردەوە و بڕیاری لەکردنەوەی بەشێک لە شوێنە گرنگەکان دا کە بۆ پێداویستی رۆژانەی هاوڵاتییان گرنگە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند "بۆ جەختكردنەوە لەسەر بەردەوامبوونی قەدەغەی هاتووچۆو پێویستبوونی هاوڵاتییانی بەڕێز بە خۆپارێزییو پابەندییان بە ڕێنماییو ڕێكارە تەندروستییو كارگێڕییو ئارامییەكانەوەو، لەپێناوی دەستەبەركردنی بەشێك لە پێداویستی و خزمەتگوزارییە دیاریكراوەكانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڕیاریدا بە:
1-مەترسییەكانی پەتای كۆرۆنا لە سلێمانی و هەرێمی كوردستانو جیهانیشدا بەردەوامنو پێویستە هەموولایەك بە خۆپارێزیی تەواوەوە پابەندی هەموو ڕێنماییو ڕێكارە تەندروستییو كارگێڕییو ئارامییەكان بن.
2-قەدەغەكردنی تەواوی هاتووچۆ لە سەعات (6)ی ئێوارە بۆ (12)ی شەو بەردەوامەو، لە كاتەكانی تریشدا قەدەغەی هاتووچۆ درێژەی هەیە، تەنها لە حاڵەتی زۆر پێویستی دیاریكراودا، هاووڵاتیان دەتوانن بە پێ لە سنوری گەڕەكەكەی خۆیاندا، (بە پابەندبوونی تەواویان بە ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە)، پێویستیەکانیان دابین بکەن.
3-ئەو بڕیارو بەیان و ڕێکارو ڕێنماییانەی لەلایەن لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناو وەزارەتی ناوخۆو لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادا دیاریكراون، وەكو خۆیان جێبەجێ دەكرێن.
4-نووسینگەو دوكانی پێداویستیە كشتوكاڵییەكان لە سەعات (8)ی بەیانی بۆ سەعات (2)ی پاش نیوەڕۆ كراوە دەبن.
5-نووسینگەكانی دراوو حەواڵەكردن، بەپێی ڕێنماییو ڕێكارەكانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، لەژێر چاودێری وردی تەندروستییو ئارامیدا، تەنها لەو كاتو شوێنانەی دیاریكراون دەكرێنەوە.
6-بانكە ئەهلیەكان هەفتانە لە ڕۆژانی دووشەممەو سێ شەممەو چوارشەممەدا بەپێی ڕێنماییو ڕێكارە تەندروستیەكان لە سەعات (9)ی بەیانی بۆ سەعات (1)ی نیوەڕۆ دەكرێنەوە.
8-خزمەتگوزارییەكانی (پێداویستیەكانی خانووبەرە (ئاوو كارەبا)، كارگەكانی خواردەمەنیی ئامادەكراو، وەرشەی چاككردنەوەی سەتەلایت و داتاكردنەوە، خزمەتگوزارییەكانی ئۆتۆمبێل (رۆنگۆڕو پەنچەرچی، وەرشەی چاككردنەوەی مۆبایلو فرۆشتنی پێداویستی مۆبایل، شوێنی ئوتوی هەڵم، سەرتاشخانەكان، ماسی فرۆشیی و شوێنەكانی فرۆشتنی ماسی، كەبابخانەو برژاوەكان)، تەنها لە سنوری گەڕەكەكاندا (واتە شوێنەكانی ناو سەنتەری شارو ناو بازاڕو مۆڵو بازاڕە داخراوەكانو ئەو شوێنانەی كە لە ڕێنماییەكانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا قەدەغەیان لەسەر دانراوە، ناگرێتەوە))، بەپێی ئەو ڕێنماییو ڕێكارانەی كە لەدوای دەرچوونی ئەم ڕاگەیاندنەوە لەلایەن قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانییەوە، بڵاودەكرێنەوە، لەسەر بنەمای بەردەوامبوونی قەدەغەی هاتووچۆو پابەندیی هاووڵاتیانو پەیڕەوكردنی ڕێنماییە تەندروستییو كارگێڕییو ئارامییەكان دەكرێنەوە.
8-هەر خاوەن پیشەیەك پابەندی تەواوی بڕیارو ڕێنماییو ڕێكاری دیاریكراوی وەزارەتی ناوخۆو لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و قائیمقامیەتی قەزاكان نەبێت، سزای یاسایی دەدرێت.