گێتی
ئەنجومەنی سەربازیی منبج سهركهوتنیان به سهر گرووپە چەکدارەکانى توركیا رادهگهیهنن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەنجومەنی سەربازیی منبج رایدهگهیهنێت "دەیان چەکدارى سەر بە تورکیایان کوشتووه و ژمارەیەک ئامێر و ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێکشکێندراون و گرووپە چەکدارەکان شکستیانهێناوە".
لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی سەربازیی منبج بڵاویكردهوه "لە رووبەڕووبوونەوەکاندا دەیان چەکدارى سەر بە تورکیایان کوشتووه و ژمارەیەک ئامێر و ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێکشکێندراون".
راشیگهیاندووه "گرووپە چەکدارەکان له لایهن تورکیاوه بە درۆن و تۆپهاوێژ پاڵپشتی دهكرێن".
بهپێى راگهیهندراوهكهى ئەنجومەنی سەربازیی منبج، گرووپە چەکدارەکان شکستیانهێناوە لە پێشڕەوی بە ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانیان".
ئهمه له كاتێكدایه، له پاش رووخانى رژێمى بەشار ئەسەد، گرووپە چەکدارەکانی تورکیا، هێرشیان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە دەوروبەرى منبج و ئهو ناوچانه دەستپێکردووە.
پ ح ع