کوردستانی
ئاگاداریيەك بۆ ئەو دایكانەی منداڵیان بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بنكەی كوتان و تۆماری منداڵان لە سلێمانی كراوەتەوە.
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "نوسینگەی تۆماركردنی لە دایكبوونی و مردنی لە شاری سلێمانی كراوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە "رۆژانی یەكشەممە و پێنجشەممە لە كاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 1ی پاشنیوەڕۆ لە خزمەت هاوڵاتیاندایە".