کوردستانی
کەرەنتینەی سەر بازیان لادەبرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای تووشبوونی سێ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و نیمچە کەرەنتینەکردنی ناحیەی بازیان بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان رایگەیاند دۆخی هاتووچۆی ناوچەکە ئاسایی دەکەنەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە چەند سامپڵێکی بەرکەوتەی تووشبووی کەسی سێیەم بە کۆرۆنا وەرگیراوە.
ئیسماعیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان بۆ مەودا میدیا دەڵێت "دوای وەرگرتنی 15 سامپڵی بەرکەوتەی تووشبووی سێیەم کەسی ناحیەکەمان ئەگەر نەگەتیڤ بن دۆخی بازیان ئاسایی دەبێتەوە کەرەنتینە نامێنێت ئەویش لە دوای 24 کاتژمێری ترەوە دەبێت".
بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان دەشڵێت " دەتوانین دوای ئەوەی هیچ تووشبوویەکی تری کۆرۆنا تۆمارنەکرێت هەندێک لە بازاڕ و شوێنەکان بەرووی هاوڵاتیاندا بکەینەوە بەڵام، بازاڕی گشتی نا".
باس لەوەش دەکات "لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆدا رەچاوی دانیشتووانی ناوچەکەمان کردووە بۆ چوونە سەر کارەکانیان لە کەرتی کشتوکاڵی و پیشەزسازیدا".
ئیسماعیل ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد "سوپاسی خەڵکی ناحیەی بازیان دەکەین کە پابەندی رێنماییەکانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆن و بۆ رووبەڕووبوونەوە و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".