راپۆرت
چەکەکانی هەسەدە.. هاوکێشەیەکی قورس لە سەروەختی بنیاتنانەوەی سوپای سوریای نوێدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەکێک لە ئاڵنگارییەکانی بەردەم ئیدارەی نوێی سوریا بۆ پێکهێنانی سوپایەکی یەکگرتووی نیشتمانی، بوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدەیە لەسەر رێگەی کە زۆرینەی فەرماندە و شەڕڤانەکانی سەر بە نەتەوەی کوردن.
هەردوولایان ویست و مەرجی جیاوازیان هەیە، هەسەدە نایەوێت چەکەکانی رادەست بکاتەوە و ئیدارەی نوێی سوریاش ئەو مەرجەی هەیە بۆ ئەوەی هەموو گرووپە چەکدارییەکان لەژێر چەتری وەزارەتی بەرگریی حکومەتی راگوزەردا کۆبکاتەوە.
هەوڵی دروستکردنەوەی سوپا؛ هەنگاوێکی سیاسییە یان سەربازی؟
راگەیاندنی دەستکردن بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی سوپای نوێی سوریا، ویستی سەرکردایەتیی نوێی ئێستایە بۆ سەقامگیری و تێپەڕاندنی قۆناغی شەڕ و نائارامی کە ساڵانێکە سوریا تیایدا دەژی، بەڵام ئەو هەوڵە فۆرمێکی سیاسیشی هەیە بەتایبەت ویستی حکومەتێکی ناوەندی دەبینرێت لای ئەو سەرکردایەتییە.

تەحریر شام رازییە و هەسەدە مەرجی هەیە
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە، هێزەکانی گرووپی تەحریر شام و بەشێک لە سوپای نیشتمانیی سوریا، ئامادەی چوونە بندەستی وەزارەتی بەرگریی سوریان، بەڵام هەسەدە مەرجی هەیە، نەک بەهۆی ئەوەی رازی نییە لە پێکهاتەی نوێی سوپا، بەڵکو بە هۆکاری سیاسی و ستراتیژیی کە دەیانەوێت لە سایەیدا مەرجەکانیان بەدیبێنن.

چەکەکانی هەسەدە؛ دەستەبەرن بۆ باش بەڕێوەچوونی دانووستانەکان
بەپێی شارەزایان، هەڵوێستی هەسەدە لەبارەی تێکەڵبوونیان لەگەڵ سوپای سوریای نوێ هەستکردنیانە بە ئاڵۆزییەکانی قۆناغی داهاتوو، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە دەڵێت ئامادەن ببنە بەشێک لە سوپا، بەڵام بە مەرجی روون و ئاشکرا، دیارترین مەرجەکانی عەبدی ئەوەیە تا گەیشتن بە رێککەوتنێک کە تیایدا مافەکانی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی یەکگرتوودا پارێزراوبن.

عەمید ئەحمەد رەحال، شارەزای سەربازی بە کەناڵی ئەلعەرەبییەی وتووە "چەکەکانی دەستی هەسەدە، تەنها کورت ناکرێنەوە لە هێزی سەربازیدا، بەڵکو کارتی گرنگن لە گفتوگۆکاندا بۆ ئەوەی لە سوریای داهاتوودا بەهێز بمێننەوە".
رەحال ئەوەشی وتووە "کوردەکان هەست بەوە دەکەن چەکدانانیان، واتە لەدەستدانی یەکێک لە میکانیزمەکانی فشاری دەستیان لە هەر گفتوگۆیەکی سیاسیدا، بەتایبەت کە شەڕ و ئاڵۆزی لە باکووری رۆژهەڵات بەردەوامن و هەڕەشەکانی تورکیایش دەبینن".
ئیدارەی نوێی سوریا بەرانبەر کورد بێ کردارە
ئیدارەی نوێی سوریا خۆی وەکو تاکە لایەن بۆ پاراستنی پێکهاتەکانی سوریا دەبینێت، بەڵام بەهۆی ئاڵنگارییە زۆرەکانی بەردەمی، نەیتوانیوە ئەو بانگەشەیە بکاتە کردار.

چاودێرانی بارودۆخی سوریا دەڵێن؛ ئیدارەی نوێ هیچ پلانێکی روونی پێشکەش بە هەسەدە نەکردووە بەتایبەت لەبارەی چۆنێتی بەشداریکردنیان لە پێکهاتەی نوێی سوپا و پارێزگاریکردن لە تایبەتمەندییەکانیان وەکو هێزێکی ناوخۆیی لە ناوچەکانیان.
سێ کێشەی گەورە لەبەردەم هەسەدە و پێکهێنانی سوپای سوریادا هەن:
یەکەم: لەڕووی سەربازییەوە
هەسەدە هاوسەنگیی دەوێت بۆ پێکهاتەکانی سوپای نوێی سوریا.

دووەم: لەڕووی سیاسییەوە
هەسەدە رێککەوتنی سیاسیی دەوێت لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا، هەروەها گفتوگۆی راستەوخۆ بۆ داننان بە مافی کورد و ئیدارەی لامەرکەزی.

سێیەم: شەڕ و ئاڵۆزییەکانی لە باکووری رۆژهەڵات، رێککەوتنی قورس کردووە، هەسەدە ئەوە وەکو هەڕەشە لەسەر مانەوەیان دەبینێت.
خ.غ