گێتی

ئه‌مه‌ریكا كوژران و برینداربوونى سه‌ربازه‌كانى راده‌گه‌یه‌نێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا كوژران و برینداربوونى سه‌ربازه‌كانى راده‌گه‌یه‌نێت
مه‌ودا میدیا-

سێنتكۆم كوژرانى سه‌ربازێك و برینداربوونى دوو سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى له‌ ئاكامى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانیان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى داعش لە ناوچەی حەمرین راده‌گه‌یه‌نێت.

لە راگەیەندراوێكدا ناوەندی فەرماندەیی هێزەكانی ئەمه‌ریكا (سێنتكۆم) رایگه‌یاندووه‌ "لە رێكه‌وتى 30ی كانوونى یه‌كه‌مى 2024 تاوه‌كو 6ی ئەم مانگە، دژی چه‌كدارانى داعش ژمارەیەك ئۆپراسیۆنیان  لە عیراق و سوریا ئەنجام داوە و بە فڕۆكەی جەنگی چەند ناوچەیەكی حەمرین بۆردوومان كراوە".

راشیگه‌یاندووه‌ "له‌ ئاكامى شەڕ و پێكدادانی دژی چ.ەكدارانی داع.ش لە ناوچەی حەمرین، سەربازێك كوژراوە و دوو سەربازیش برینداربون".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "لە سه‌ره‌تاى ئەم مانگەشدا له‌ رێكه‌وتى 2و3،  هێزەكانی ئەمه‌ریكا بە هاوبەشیی لەگەڵ شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكراتی هەسەدە هەڵمەتێكیان لە دژی رێكخراوی داعش لە ناوچەكانی دێرزور ئەنجام داوە و سەركردەیەكی داعشیان دەستگیر كردوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan