کوردستانی
تایبەت بە گەنجان... سەرتاشخانەكان دەكرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاریدا بە چەند مەرج و رێنماییەكان دووكانەكانی سەرتاشخانەكان بكرێنەوە.
لە راگەیەندراوەكەی قائیمقامیەتی سلێمانی هاتووە "
1- ته‌نها رێگه به‌و سه‌رتاشخانه ده‌درێت له گه‌ڕه‌كه‌كاندان، واته سه‌رتاشخانه‌كانی ناوبازاڕ و سه‌نته‌ری شار ناگرێته‌وه.
2- پێویسته ئه‌و سه‌رتاشخانانه‌ی ده‌كرێنه‌وه پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك و سه‌دریه بن.
3- رۆژانه سێ‌جار (به‌یانیان كاتی كردنه‌وه، نیوه‌ڕوان و ئێواران كاتی داخستن) دوكانه‌كه‌ی به مادده‌ی پاكژكردنه‌وه (تعقیم) خاوێن بكرێته‌وه.
4- رێگری له دانیشتن و كۆبونه‌وه بگیرێت له‌دوكانه‌كاندا، له‌سه‌رتاشخانه‌یه‌كدا یه‌ك كورسی دابنرێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ری چاكده‌كرێت و كورسی دانیشتن ومیوانداری دانه‌نرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه داده‌خرێت.
5- پێویسته گوێزانی سه‌فه‌ری به‌كاربهێنرێت، شفره (كافرمان) و په‌ت و پاكردنه‌وه‌ی ده‌موچاو (مه‌ساج) رێگه‌پێنه‌دراوه.
6- هاوڵاتی به‌پێی ئه‌وكاته‌ی سه‌رتاشخانه‌كه كاتی بۆ داده‌نێت سه‌ردانی بكات، واته كاته‌كان دیاریكراوبن.
7- پێوسته هاوڵاتی به ده‌ستكێش و ده‌مامكه‌وه بچنه سه‌رتاشخانه‌كان.
8- كاتی كاركردن له سه‌رتاشخانه‌كاندا (8)ی به‌یانی بۆ (5)ی ئێواره‌یه.
9- ته‌نها رێگه به به‌كارهێنانی خاولی سه‌فه‌ری ده‌درێت.
10- پێویسته به هه‌مان نرخی پێش‌و كاربكه‌ن و نرخ له‌سه‌ر هاوڵاتی گران نه‌كه‌ن.
11- پێویسته پاش هه‌ر سه‌رچاككردنێك، ئامێر و پێداویستی به‌كارهێنراو به ماده‌ی كحول پاكژ بكرێته‌وه.
12- سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.