گێتی
تره‌مپ: ئاگره‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا غه‌زه‌بى خودایه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌و ئاگره‌ى چه‌ندین رۆژه لۆس ئه‌نجلۆسى ئه‌مه‌ریكا گرتووه‌ته‌وه غه‌زه‌بى خودایه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى داهاتووى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند "ئه‌و ئاگره‌ى كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه شارى لۆس ئه‌نجلۆسى ویلایه‌تى كالیفۆرنیاى گرتووه‌ته‌وه، زیانێكى زۆرى داوه و ئاگره‌كه‌ش به‌رده‌وامه".
وتیشى "من دانى پێداده‌نێم بێگومان ئه‌و ئاگره غه‌زه‌بى خودایه و چاره‌سه‌رى ئاسان نییه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌رگرى شارستانى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند "تواناى كۆنترۆڵكردنى ئه‌و ئاگره‌یان نییه و ته‌نها له هه‌وڵى رزگاركردنى هاوڵاتییاندان".
ع