کوردستانی
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى: دۆڕاو نییە لە ئاشتیداو براوە نییە لە جەنگدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى پارتى نه‌ته‌وه‌په‌رستى توركیا رایگه‌یاند، پێویسته له‌دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ى دیدارى ئۆجه‌لان كۆتایی به پارتى كرێكارانى كوردستان بهێندرێت.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی نەتەوەپەرستی توركیا رایگه‌یاند "پێویستە لەكۆتایی دووەم كۆبونەوەى دیداری عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان، سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى كوردستان، كۆتایی بوونی پارتی كرێكاران رابگەیەندرێت".
وتیشى "خۆشحاڵین پێگەیشتنی رێوشوێن و ئەو شێوازەی بەدیمانكرد لەمیانی سەردانەكان، كە وەفدەكەی دەم پارتی ئەنجامیدا، هەر كەسێك هەڵوێست هاوشانی توركیا بگرێتەبەر بۆ نەهێشتنی تیرۆر ئەوە لایەنەكە هەوڵێكی بەهادار دەدات".
باسى له‌وه‌شكرد "ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە كە هەمومان لێرەین بۆ گەیشتن بە سازان بەبێ دابەشبون و بۆ یەكگرتن لە حومكڕانی، ئەمرۆ ئەو رۆژەیە، دەوەستین لەپێناو لەناوبردنی تیرۆر‌و نوسینەوەی مێژوو بە سەقامگیری هەرێمی، دۆڕاو نییە لە ئاشتیداو براوە نییە لە جەنگدا، جگە لەوەش ئێمە ئامادەین و بۆ هەمووانە تا ئاشتی ببەنەوە".
پێشتریش ئه‌حمه‌د تورك، ئه‌ندامى شاندى ده‌م پارتى بۆ ئیمراڵی رایگه‌یاند "ره‌نگه له دووه‌م یان سێیه‌م دیداردا، ئۆجه‌لان داواى دانانى چه‌ك له په‌كه‌كه بكات".
ع