کوردستانی

هه‌فته‌ى داهاتوو شه‌قامه‌كان داده‌خرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌فته‌ى داهاتوو شه‌قامه‌كان داده‌خرێن

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكى له‌ مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران رایگه‌یاند، له‌ هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌ خۆپیشاندانى فراوان ده‌ستپێده‌كه‌ن و شه‌قامه‌كانیش داده‌خه‌ن.

دڵشاد میرانى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكى له‌مافى مامۆستایان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ شتێكى نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت تواناى نه‌ماوه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه‌ به‌غدا پاره‌كه‌ى بۆ ده‌نێرێت دابه‌شى بكات".

وتیشى "هه‌فته‌ى داهاتوو ناڕه‌زایه‌تى فراوان ده‌ستپێده‌كه‌ن و خۆپیشاندانى فراوان ده‌كه‌ن و شه‌قامه‌كانیش داده‌خه‌ن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌ و چیتر مامۆستایان به‌و دۆخه‌وه‌ ده‌وام ناكه‌ن و ئه‌و سته‌مه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ ده‌یكه‌ن".

ع
Qaiwan
Qaiwan