کوردستانی
سه‌عدى پیره: له كابینه‌ى داهاتوو كه‌سى شیاو بۆ شوێنى شیاو داده‌نرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، چیتر خه‌ڵك ناتوانن ئارام بگرن و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ به‌رده‌وامن.
سه‌عدى پیره، وته‌بێژى یه‌كێتی رایگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كانی یه‌كێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و كاره هونه‌رییه‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ن، كه تایبه‌ته به به‌رپرسیارێتییه‌كان و شێوه‌و سیاسیه‌تی پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌ی كه ده‌بێت كاری له‌پێشینه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم بێت".
وتیشى "دوای ته‌واوكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ش ئه‌و كات باس له دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كرێت، بۆیه تاوه‌كو ئێستا گفتوگۆ له‌سه‌ر پۆسته‌كان له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی نه‌كراوه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "كات گرنگه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، به‌ڵام گرنتر له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه حكومه‌تێكی سه‌قامگیر پێكبهێنرێت كه ببێته ئارامی خۆشگوزه‌رانكردنی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵكی كوردستان چیتر ئارام ناگرن له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان و پێویسته له‌كابینه‌ی داهاتوودا كه‌سی شیاو له‌شوێنی شیاو دابنرێت، بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌ك بتوانین خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به‌خه‌ڵك بكه‌ین".
ع