کوردستانی

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ خه‌ڵكى سه‌یدسادق ده‌ڕژێنه‌ سه‌رشه‌قام

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌م هه‌فته‌یه‌ خه‌ڵكى سه‌یدسادق ده‌ڕژێنه‌ سه‌رشه‌قام

مه‌ودا میدیا-

هاوڵاتییان و دانیشتوانى قه‌زاى سه‌یدسادق داواى مۆڵه‌تى خۆپیشاندانیان كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانى خزمه‌تگوزارى و گرنگیدان به‌شاره‌كه‌یان كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ فه‌رامۆشكراون.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ مه‌ودا میدیاى دراون "ده‌سته‌یه‌كى چالاكوانى قه‌زاكه‌ ماوه‌ى دوو رۆژه‌ خه‌ریكى وه‌رگرتنى مۆڵه‌تن بۆ ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان".

بڕیار وایه‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دانیشتوانى سنوره‌كه‌ به‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان بڕژێنه‌ سه‌رشه‌قام و خۆپیشاندان بكه‌ن و چه‌ندین داواكارییان هه‌یه‌، له‌وانه‌ خزمه‌تكردنى سنوره‌كه‌ و گرنگیدان به‌ شاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ت.

له‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو، هاوڵاتییانى سه‌یدسادق خۆپیشاندانیان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ باره‌گا حزبییه‌كانیان له‌ شاره‌كه‌ سوتاند.

ع
Qaiwan
Qaiwan