کوردستانی
پیلانێکی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر شکستی پێهێنرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە دەزگای ئاسیشی هەرێم، پیلانێکی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر شکست پێدەهێنێت.
دەقی راگەیەندراوەکە:
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، شکست بە پیلانێکی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر دەهێنێت.
ڕۆژی ٢٠٢٥/١/١٢ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان پیلانی جیاوازی گواستنەوە و شاردنەوەی ماددەی هۆشبەر لەناو ( یاری تاوڵە ) ئاشکرا بکەن، دوو تۆمەتباری بازرگان دەستگیربکرێت.
لەچوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان, لەم چالاکییەدا لە ناو شاری سلێمانی، دەستگیرا بەسەر بڕی زیاتر لە نیوکلیۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری( تلیاک)، ماددەکە لەدەرەوە هێنرابووە هەرێمی کوردستان و هەوڵی ناردنی بۆ ووڵاتی ئوسترالیا و دواتر بۆ ووڵاتی بریتانیا درابوو.
لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی (٢٥)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.