عیراقی
پەنابەرە عیراقییەکان دیپۆرت دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە سەردانێکەیدا بۆ بەریتانیا، سەرۆکوەزیرانی عیراق، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کۆبووەوەو پرسی هەر گرنگیش دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرە عیراقییەکان بوو.
پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکەی محەمەد سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق و کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، رێککەوتن بوو لەسەر ئەوەی کە بە زووترین کات گشت ئەو کۆچبەرانەی کە مافی پەنابەرێتیان کۆتایی هاتووە دیپۆرت بکرێنەوە وڵاتی خۆیان و رێکاری توند لەمبارەیەوە دەگیرێتەبەر".
هەروەها "لە کۆبوونەوەکەدا باسی پرسەکانی مووچە، ئابووری و وەبەرهێنان، ئاسایش و بەرگریی کەشوهەوا و چەند پرسێکی دیکەکرا".
"هەردوولا لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە پێویستە رێگە بگیرێت لە قاچاخچییەتی بە مرۆڤ، کە ژیانی زۆر کەسی خستووەتە مەترسییەوە".
ع