کوردستانی
سێ قاچاخچیی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، سێ قاچاخچیی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکراون.
دەقی راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم:
دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەکارێکی
هاوبەشدا دەستگیرکردنی (سێ) قاچاغچی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە ڕادەگەیەنێت.
لەئۆپراسیۆنێکدا لەرۆژانی ٨بۆ١٢ی ٢٠٢٥/١ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر و ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بەریتانیا،لەشاری
سلێمانی و دەوروبەری بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش،
دوای پڕۆسەیەکی فراوانی کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وورد تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ کە پێکهاتبوون لە( ٣ )ئەندام خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون دەستگیرکرد، بەڕێگەی نایاسایی کۆچبەریان گواستۆتەوە بۆ بەریتانیا و ووڵاتانی ئەوروپا.
لەئێستادا تەواوی ئەندامانی تۆڕەکە بەتۆمەتی بازرگانی بەمرۆڤ دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
ع