کوردستانی

دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات و لە هەرێمیش دەبینرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات و لە هەرێمیش دەبینرێت

مەودا میدیا-

شارەزایەکی کەشوهەوا رایدەگەیەنێت، دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات و لە هەرێمی کوردستانیش دەبینرێت.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشوهەوا بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 7ی ئەیلولی ئەمساڵ،  بەکاتی هەرێمی کوردستان مانگگیرانی گشتتی روودەدات و لە هەرێمی کوردستان و عیراڤیش دەبینرێت".

وتیشی " لەم هەر یەکە لەو وڵاتانەش دەبینرێت، ئەوروپا، ئاسیا، ئوسترالیا، ئەفریقا، رۆژئاوا لە ئەمەریکای باکوور، رۆژهەڵات لە ئەمەریکای باشوور، زەریای هێمن، زەریایی ئەتڵەسی، زەریای هیندی، جەمسەری باکوور و جەمسەری باشوور"

ئەوەشی خستەڕوو "مانگگیران کاتێک روودەدات کە زەوی دەکەوێتە نێوان خۆر و مانگ، سێبەری زەوی دەوێتە سەر مانگ، بەم شێوە مانگگیران روودەدات، ماوەی مانگگیرانەکە 5 کاتژمێر 27 خولەک بەردەوام دەبێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan