کوردستانی

بوومەلەرزە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی هەژاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


بوومەلەرزە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی هەژاند
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت درەنگانی شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەک قەزای کۆیە و چەمچەماڵی هەژاندووە ئاماژەی بەوەشکرد بەیانی ئەمڕۆش بوومەلەرزەیەک لە قەزای خانەقین روویداوە.

 بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند "له‌ رێکەوتی 2020/04/13  له‌ كاتژمێر ( 2:19 ) نیوه‌ شه‌و به‌ كاتی هه‌ولێر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوری 3.5 پله‌ به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر وە به‌ قولایی  10 كم له‌ دوورى 29 كم له‌ قه‌زای کۆیە و لە دووری 41 کم لە قەزای چەمچەماڵ روویداوه‌".

ئاماژەی بەوەشکردووە "له‌ رێکەوتی 2020/04/13  له‌ كاتژمێر  7:26 بەیانی به‌ كاتی هه‌ولێر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوری 2.8 پله‌ به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر وە به‌ قولایی  10 كم له‌ دوورى 20 كم له‌ قه‌زای خانەقین روویداوه‌".
Qaiwan
Qaiwan