کوردستانی

تەرمی ژنێک بە پارچە کراوی دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی ژنێک بە پارچە کراوی دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

تەرمی ژنێک بە پارچە پارچەکراوی لە قەزای پێنجوێن دۆزرایەوە کە پێش دوو هەفتە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرابوو.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "ژن و مێردەکە هەردووکیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و پێش دوو هەفتە ژنەکە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوەو پاشان تەرمەکەی پارچە پارچە کردووە لەناو حەوشەی ماڵەکەدا شاردوویەتییەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ژن و مێردەکە خاوەنی هیچ منداڵێک نەبوون، پاش کوشتن و پارچەپارچەکردنی تەرمی ژنەکە و شاردنەوەی لە ماڵەکەدا بەرەو شاری مەریوان هەڵهاتووەو تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە دیار نییە بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار دەستگیر نەکراوە".

ئەوەشی خستەروو "پاش گەڕانەوەی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان لەرێی کەسێکی خۆیەوە هەواڵی ئەوەی داوە کە ژنەکەی کوشتووەو لە ماڵەکەی خۆی لە پێنجوێن شاردوویەتییەوە، دوای ئاگادرکردنەوەی پۆلیس هێزەکانیان چوونەتە ماڵەکە و تەرمی ژنەکەیان دۆزییەوەتەوە رەوانەی پزیشکی دادوەرییان کردووە".

وتیشی"لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووەو پاش دەرچوونی بڕیاری دادوەر هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە چڕدەکەنەوە".

 ب ح

Qaiwan
Qaiwan