کوردستانی
چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەم جۆرە کەسانە دەبێتە ھۆی سزا و داخستنی کەناڵەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کار و کاروباری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بڕیارێکی نوێیدا سزای ئەو راگەیەندکار و دەزگا راگەیاندنانە دەدات کە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەن کە کێشەی دەروونییان ھەیە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە "هەر دەزگایەکی راگەیاندن چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسانی خاوەن کێشەی دەروونی ئەنجام بدات، رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە".
لە بارەی جۆری لێپرسینەوەکانیش روونیکردووەتەوە کە برتیین لە "داخستنی کاتی کەناڵەکە، سەپاندنی سزای دارایی بەسەر رۆژنامەنووسی بەرپرسیار".
پ ح ع