کوردستانی
ئه‌نه‌كه‌سه: ده‌مانه‌وێت به ناوى كورده‌وه بچینه سوریا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانیی كوردى سوریا له هه‌رێم رایگه‌یاند، وه‌ك ئه‌نه‌كه‌سه ده‌مانه‌وێت ئه‌و شانده‌ى كه ده‌چێته سوریا به‌ناوى كورده‌وه بچێت.
جدعان عه‌لى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانیی كوردى سوریا له هه‌رێمى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ سوریاى نوێ، ده‌مانه‌وێت كورد یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك قسه بێت و پێكه‌وه كار بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى كورد بكه‌ین".
وتیشى "ئێمه داوامانكردووه له په‌یه‌ده كه پێویسته ئه‌و شانده‌ى ده‌چنه دیمه‌شق ته‌نها به‌ناوى كورده‌وه بچێت، نه‌ك به‌ناوى تر، ئیداره‌ى خۆسه‌ر، یان باكور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا".
باسى له‌وه‌شكرد "له ده‌ستورى سوریا ده‌مانه‌وێت مافه‌كانى كورد بچه‌سپێن، چه‌ندین ساڵه چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌كه‌ین، ده‌مانه‌وێت كورد زمانى خۆى هه‌بێت، ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌تى داهاتووى سوریا به‌ناوى سوریا بێت، نه‌ك ناوى تر".
ع