ئینستتیوتى نارین
مه‌سرور حكومه‌ت پێشکەش بە کەرتی تایبه‌ت ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌مه‌نى خانه‌نشینى به 60 ساڵ دیاریكرد، شاره‌زایان و چاودێران باس له‌وه ده‌كه‌ن، بڕیاره نابه‌جێیه.
گوڵاڵە سدیق شارەزای دارایی بڵاویكرده‌وه "سەبارەت بە بڕیارەكەی مەسرور بارزانی بە كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ كە سەرۆكی حكومەت كاربەڕێكەرە ناتوانێت بڕیارێكی لەو شێوە بدات".
وتیشى "دەبێت لە پەرلەمانەوە بكرێت بە یاسا نەك ئەو بڕیار بدات، لە كاتێكدا عیراق بەنیازە تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵەوە بكاتەوە بە 63 ساڵ دەبوایە چاوەڕوانی پەرلەمانی عیراق بكرێت تا بزانرێت چ بڕیارێك دەدەن".
باسى له‌وه‌شكردووه "ئەگەر دەڵێن هاوتای بەغدای دەكات، ئەرك بكێشن پلەبەرزكردنەوەی شارستانی هاوتای عیراق بكەن".
لاى خۆیه‌وه دڵشاد حه‌مه، چاودێرى سیاسیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مەسرور بارزانی دەیەوێت لە چەند ساڵێکدا کەرتی گشتیی چۆڵ بکات و دامەزراندنیش لە بەرنامەیدا نییە، دواتر بە سفرە و خوانەوە حکومەت پێشکەش بە کەرتی تایبەت دەکات، خۆشیان خاوەندارێتیی دەکەن، ئەوە پلانی درێژخایەنی ئەوانە".