کوردستانی
ئه‌گه‌ر كورد لە بەغدا بكشێته‌وه ئیسراحه‌ت ده‌كه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
په‌رله‌مانتارێكى سه‌ربه‌خۆى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بێت‌و كورد له به‌غدا بكشێته‌وه ئیسراحه‌ت ده‌كه‌ین.
هادی سەلامی، پەرلەمانتاری سەربەخۆی عیراق رایگه‌یاند "سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی عیراق لە تازەترین راپۆرتیدا كە بەرواری مانگی ئەیلولی رابردووی لەسەرە، تەواوی ناكۆكییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان جێگیركردووەو تیایدا ئاماژە بەوەدەكات، هەرێم هیچ زانیارییەكیان ناداتێ لەبارەی هەناردەكردنی نەوت و گرێبەستی كۆمپانیاكان".
باسى له‌وه‌شكرد "لەگەڵ زیادەڕۆیكردن لە تۆمارەكان و نەبوونی داتای روون و بوونی جیاوازی بە هەزاران لە لیستی مووچە، جیاوازی گەورە لە مووچەی خانەنشینان كە پڕێكدا موچەكانیان ملیارەها دینار زیادكردووە".
وتیشى "پێویستە پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد لەڕێی دەستورو یاساوە رێكبخرێت، ئەگەر كورد لە پرۆسەی سیاسیش بكشێتەوە ئەوان ئیسراحەت دەكەن و ئێمەش ئیسراحەت دەكەین".
ع