کوردستانی

هۆشداریی توند درایه‌ دانیشتوانى سیتییه‌كان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریی توند درایه‌ دانیشتوانى سیتییه‌كان

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى هۆشداریی توندى دایه‌ دانیشتوانی سیتییه‌كان و داواى كرد به‌ زوترین كات خۆیان له‌ هاوبه‌شى كاره‌با تۆماربكه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى كاره‌باى سلێمانى هاتووه‌ "ئاگاداری دانیشتووانی كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوون دەكەینەوە، كە ناویان لە لیستەكاندا هاتووە، هەر ماڵێك كارەبایان هەیە و تائێستا بە رەسمی هاوبەشی كارەبایان نەكردووەتەوە، یان پسوڵەی كارەبایان بۆ نەچووەتەوە، لە ماوەی مانگێكدا لە بەرواری ئەم ئاگادارییەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبا بكەن بۆ تۆماركردن و كردنەوەی هاوبەشی كارەبا و چاپكردنی پسوڵە بۆیان".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەو کارە نەکەن، كارەباكانیان دەبڕدرێت".

ره‌حمان جه‌میل، دانیشتوى یه‌كێك له‌ سیتییه‌كان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ماوه‌ى زیاتر له‌ مانگێكه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و هه‌ر ماڵێك تا ئێستا خۆى تۆمار نه‌كردبێت سه‌ردانى دابه‌شكردنى كاره‌با ده‌كات و كاره‌كانى بۆ ده‌كرێت".

ع

Qaiwan
Qaiwan