کوردستانی
پێشبینیی شەپۆلێكی چڕی باران بارین دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکی کەشوهەوا رایگەیاند، لە كۆتایی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی چڕی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشوهەوا رایگەیاند "دوای ماوەیەکی وشک و کەمبارانی، لە نێوان 24 بۆ 26ی ئەم مانگە شەپۆلێکی چری بارانبارین لەدەریای ناوەڕاستەوە سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".
ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو باران بارین دواکەوتووە و لە زۆربەی ناوچەکانیش نوێژە بارانە کرا.
ع