کوردستانی

دژەتیرۆری پارتی زیاتر لە 110 هەزار دۆلاری لە سپۆنسەری فەیسبووکدا خەرجکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دژەتیرۆری پارتی زیاتر لە 110 هەزار دۆلاری لە سپۆنسەری فەیسبووکدا خەرجکردووە

مه‌ودا میدیا-

شاره‌زایه‌كى بوارى ئایتیی باس له‌وه‌ ده‌كات، دژه‌تیرۆرى پارتى له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا زیاتر له‌ ده‌ ده‌فته‌ر دۆلارى له‌ سپۆنسه‌رى فه‌یسبووك خه‌رجكردووه‌.

رێبوار حه‌مه‌لاو، شاره‌زاى بوارى ئایتیی بڵاویكرده‌وه‌ "لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا تەنیا لە پەیجی فەیسبووکی دەزگای دژە تیرۆری پارتی دیموکراتى كوردستان، زیاتر لە 110هەزار دۆلار خەرجکراوە".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "په‌یجى فه‌یسبووكى دژه تیرۆری کوردستان Kurdistan CT"، هەژماری فەرمی دەزگای دژە تیرۆری پارتییە، لە ریزبەندی ئەو پەیجانەدایە کە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو زۆرترین پارەی تەنیا لە سپۆنسەرکردنی پۆستی سیاسیی لە فەیسبووک خەرجکردووە".

هه‌روه‌ها "بە گوێرەی داتاکانی کۆمپانیای مێتا، ئەم پەیجە لە ماوەی سێ ساڵ و نیوی رابردوودا سپۆنسەری سیاسیی لە  5,709 پۆستیدا ئەنجام داوە و بڕی $110,836 خەرجکردووە کە بەرانبەرە بە زیاتر له‌ 11 دەفتەر دۆلار".

ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌ "ئەوەی سەرنجی راکێشام یەکێک لە ئەدمینەکانی ئەم پەیجە دانیشتووی ئەمه‌ریکایە، ئایا دەگونجێت هەژمارەیەکی دەزگایەکی ئەمنی لە دەرەوەی وڵاتەوە ئیدارە بدرێت".


Qaiwan
Qaiwan