کوردستانی
سبەی گەرمیانییەکان ئاڵای رەش هەڵدەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سبەی 14ی نیسان 32 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر تاوانی ئەنفال لە کوردستان، بەڵام ئەمساڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگردەبێت لە بەڕێوەچوونی مەراسیم و دەربڕینی هاوخەمی بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان و شەهیدان.
هاوڕێ پێشڕەو، سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە مەبەستمانە یادی ئەنفال بکرێتەوە، بەڵام بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ سەرجەم مەراسیمەکانی راگرتووە ئێمەش سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانمان لاگرنگە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە وە کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال بەیاننامەیەکمان دەبێت، هەروەها ئاگاداری ئەندامانی کۆمەڵەکە و کەسوکاری ئەنفالکراوانمان کردووەتەوە لە گەرمیان سبەی لەسەربانی ماڵەکانیاندا ئاڵای رەش هەڵبدەن وەک دەربڕێنی ناڕەزایەتییەک دژ بەو تاوانەی کە بەرامبەرمان ئەنجام دراوە لە ساڵی 1988".
سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال ئەوەشی خستەڕوو "ژیانی هاوڵاتییان و کەسوکاری ئەنفالکراوان لە هەموو شتێک گرنگترە، بۆیە پابەند دەبین بە رێنماییەکانەوە و هیچ مەراسیم و کۆبوونەوەیەک ئەنجام نادەین".
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە رۆژی 14ی نیسانی 1988 شاڵاوی ئەنفال ناوچەکانی گەرمیانی گرتەوە کە تێیدا 182 هەزار مرۆڤی بێتاوانی کورد تەنیا بە تاوانی کوردبوون بێسەروشوێن کران و کوژران.