کوردستانی

به‌مزوانه‌ گفتوگۆى كوردى - كوردى ده‌ستپێده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌مزوانه‌ گفتوگۆى كوردى - كوردى ده‌ستپێده‌كات

مه‌ودا میدیا-

بەرپرسی ئه‌نجومه‌نى ئەنەکەسە لە کۆبانى رایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا گفتوگۆى کوردی - کوردی دەست پێدەکات و ئەنجامی ئەرێنیشی دەبێت.

عەدنان بوزان، بەرپرسی ئه‌نجومه‌نى خۆجێیی ئەنجومەنی نیشمانی کوردەکان لە سوریا  رایگەیاند "لە داهاتوویەکی نزیکدا گفتوگۆی کوردی - کوردی دەست پێدەکات و ئەنجامی ئەرێنیشی بەدواوە دەبێت".

باسى له‌وه‌شكرد "كۆبوونه‌وه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانى و مه‌زڵوم عه‌بدى بۆ ئه‌و دۆخه‌ى رۆژئاواى كوردستان و سوریا گرنگبوو".

وتیشى "ئێمە گەشبینین کە جارێکی دیکە هەنگاوی نوێ هەڵگیراوە و زۆر گرنگە کە کوردەکان لە سوریا یەکگرتوویی و هەڵوێستی هاوبەشیان هەبێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan