کوردستانی

گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بڕیار وایه‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو گفتوگۆكانى شاندى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێتی به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ ماوه‌ى رابردوو چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى باش له‌نێوان هه‌ردوو شاندى یه‌كێتى و پارتى كراوه‌ له‌ باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ و كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى و مه‌سرو بارزانیش هه‌نگاوێكى گرنگ بوو".

وتیشى "كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و ناوه‌ستن و هه‌ردوولا ده‌مانه‌وێت هه‌رچى زووه‌ كابینه‌ى نوێ پێكبهێنرێت".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ى سێ  مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تێده‌په‌ڕێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan