کوردستانی

ئەمەریکا پێشوازیی لە کۆبوونەوەی بارزانی و عەبدی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا پێشوازیی لە کۆبوونەوەی بارزانی و عەبدی دەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەکەیی 16ی ئەم مانگەی نێوان مەزڵوم عەبدی،فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوەو رایگەیاندووە"دەکرێت دیالۆگی کوردی - کوردی رۆڵێکی کارا لە بەهێزکردنی راگوزەرێکی سیاسیی گشتگیر لە سوریا بگێڕێت".

ئەمە لە کاتێکدایە،  رۆژی پێنجشەممە 2025/1/16، بە هەوڵی ئەمەریکا، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan