کوردستانی
ئەدهەم بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەدهەم بارزانی، کەسایەتیی سیاسیی کوردستان دوای کۆچی دوایی دایکی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئەدهەم بارزانی دەڵێت "سێ ساڵە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق منی دەربەدەر کردووە و نەمتوانی بەر لە کۆچی دوایی دایکم ببینم".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "لە رێگای بافڵ جەلال تاڵەبان-ییەوە هەوڵدراوە جارێکی تر دایکی ببینێتەوە بەڵام بە مەرجی ئەوەی پاسەوانی لەگەڵدا نەبێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هۆکاری دەربەدەرکردنم لەسەر سێ بەیاننامەی سیاسی کە رەئی جیاوازم قبوڵ نەکرا، پێم نەکرا لەم ماوەیەدا ئەم دایکە ئازیزە بۆ یەکجاریش بێت ببینم و چەند رۆژێک پێش ئێستا کە قسەم لەگەڵ کرد وتی دڵنیام کە جارێکیتر ناتبینمەوە".
دەقی قسەکانی ئەدهەم بارزانی:
کوردستانیانی بەرێز
ھەر وەک ئاگادارن 6 کاتژمێر پێش ئێستا دایکم چووە بەر رەحمەتی خوای گەورە ،کە ئەمە بوو بە سێ ساڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق منی ئاوارە و دەربەرکردووە لە سەر سێ بەیانی سیاسی کە رەئی جیاواز قەبول نەکرا ، پێم نە کرا لەم ماوەیەدا ئەم دایکە ئازیزە بۆ یەکجاریش بێت ببینم، چەند رۆژێک پێش ئێستا کە قسەم لەگەڵ کرد وتی دڵنیام کە جارێکی تر ناتبینمەوە .
بەڕێزان :
خوا خێری بەرێز کاک بافڵ مام جەلال تاڵەبانی بنووسێت لە رێگەی ئەوەوە پەیوەندی کرا بە ھۆشیار زێباری خاڵی مەسعود بارزانی و سیدادی برای کە رێگە بدەن ئێمە ئەم شەو مەراسیمێک ئەکەین ئەدھەم بارزانی بێتەوە ماڵەکەی خۆی لە مەسیف، بۆ دواین جار لە ناو کفن دا رۆمەتی دایکی ببینێت و ھەر بەیانی یان پاش یەک رۆژ پرسە دەگەڕێتەوە ئێرە، دایکێک کە ھاوسەر و دوو لە کورەکانی بە دەستی بەعسییەکان شەھید بوون، کە ئەمرۆ ئەوان لە پایتەختی کۆردستان بە ئازادی دەگەرێن .
لە وەڵامی دەستپێشخەریەکەی بەرێزیان دا دەلێن مانع نیە بێتەوە، بەڵام نابێت پاسەوانەکانی کە کاک بافڵ بۆ منی داناوە لە گەڵیدابن و بە ھەڕەشەکانی سەرۆکی پارتی تەواوی پاسەوانەکانی پێش ئێستای من دەرکران و لەگەڵ ئەوەش نابێت کەس لە گەڵی بێت و پێویستە بە تەنها بێت ، لە حاڵەتێکدا کە ھیچ باوەرییەک نەماوە و حکومی گرتنی منیان دەرکردووە بە مادەی 21ی یاسای تێکدانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان.
ئەو کوردستانەی کە بەشێکی زۆری ئێستا بە ھاوکاریی ئەوان لە پارێزگای دھۆک و ھەولێر لە دەستی داگیرکەراندایە، ئایە بەمشێوەیە وەڵامی ھەموو چاکەکان و رزگارکردنیان لە شکستی سەدا سەد ئەگەر بە ھانیان نە چوبام ئەدەنەوە، بە بیری سەرۆکی پارتی دێنمەوە کە چیمکرد بۆ دایکی ئەو.
دەستیان داوە بە تەلەفۆن کردن بۆ خەڵک و ھەتا کورەکانیشم کە ئێمە گووتومانە مانع نیە بگەرێتەوە بەم مەرجە کە بە تەنیا بێت ئایە خۆتان ئەم مەرجەتان قەبوڵ دەکرد؟
ئەدھەم بارزانی