کوردستانی

سبەینێ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ یەکێتی و پارتی بۆ جارێکی تر سەبارەت پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کۆببنەوە. 

سەرچاوەیەک لە یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ وەفدی تەکنیکی یەکێتی و پارتی لە هەولێر کۆدەبنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆبوونەوەکە بۆ بەردەوامیدانە بە گفتوگۆکانی تایبەت بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت".

ئەوەشی خستەڕوو  "پێدەچێت سبەینێ یەکێتی و پارتی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی حکومەت ئامادە بکەن".

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 2024/10/20، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، بەڵام تاوەکو ئێستا گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم لە قۆناغی دەستپێکدایە.

ب ح







Qaiwan
Qaiwan