کوردستانی

سبه‌ینێ بۆ كورد گرنگ ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ بۆ كورد گرنگ ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

بڕیار وایه‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌، په‌رله‌مانى عیراق كۆببێته‌وه‌ و په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت سبه‌ینێ بۆ كورد گرنگ ده‌بێت.

غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ جارێكى تر په‌رله‌مانى عیراق كۆده‌بێته‌وه‌ و چوار پڕۆژە یاسای گرنگ خراوەتە ناو دانیشتنەكانی پەرلەمان، دوان لەم پڕۆژە یاسایانە بۆ كورد گرنگن".

وتیشى "هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی سەردەمی بەعس تایبەت بە تەعریب لە كەركوك و دەوروبەر، هەمواری یاسای بودجەی گشتی عیراق كە یەك لە بەندەكانی ئەم بڕگەیە تایبەتە بە مەلەفی نەوت لەنێوان هەرێم و به‌غدا".

هه‌روه‌ها "لێبوردنی گشتیی بۆ زیاتر لە 20 هەزار بەندكراو، ئەم پڕۆژە یاسایەش پێكهاتەی سونە خاوەنداریێتی دەكات".

ع

Qaiwan
Qaiwan