کوردستانی

له‌ سلێمانى دوکانێکی ئۆتۆمبێل ئاگری گرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سلێمانى دوکانێکی ئۆتۆمبێل ئاگری گرت

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، دوو ئۆتۆمبێل له‌ شارى سلێمانى ئاگریان گرت و به‌هۆیه‌وه‌ زیانى ماددییان لێكه‌وته‌وه‌.

به‌رگرى شارستانى سلێمانى رایگه‌یاند "لە گەڕەکی كانى كورده‌ى شاری سلێمانی دوو دوكانێكى چاككردنى ئۆتۆمبێل ئاگرى گرتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو ئۆتۆمبێل سوتاون".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "تیمەکانمان سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، تا ئێستا هۆكارى ئاگره‌كه‌ دیارنییه‌ و دواتر لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كرێت".

له‌ چه‌ند مانگى رابردوو، كارگه‌یه‌كى پلاستیك له‌ ناوچه‌ى پیشه‌سازى شارى سلێمانى ئاگرو گرت و به‌هۆیه‌وه‌ زیانێكى زۆرى ماددى لێكه‌وته‌وه‌.

ع

Qaiwan
Qaiwan