کوردستانی
هۆشداریی درایه هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بنكه‌ى هاتوچۆى سیته‌ك هۆشداریی دایه هاوڵاتییان و ده‌ڵێت، بۆ كارى پێویست نه‌بێت رێگاى سیته‌ك به‌كارمه‌هێنن.
مقەدەم هەرێم نەجات، بەرپرسی بنکەی هاتوچۆی سیتەک رایگەیاند "بەهۆی بەفربارینەوە گرفت لە سەر رێگای تونێله‌كه بەرەو سیتەک دروست بوە، تیمەکانی هاتوچۆ لەگەڵ ئاوەدانکردنەوە سەرقاڵی پاکردنەوەی رێگاکەن".
وتیشى "داوا لە هاوڵاتییان دەکەن گەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی سیتەک نەکەن، لەبەر ئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ هەیە و هاوکات رێگای سەر شاخی ئەزمەڕیش بەکارنەهێنن".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له ئێستادا به‌هۆى دروستبوونى ئاسته‌نگ و به‌فر بارین، له شاخى گۆیژه و ئه‌زمه‌ڕ به ده‌یان ئۆتۆمبێل داواى به‌هاناوه‌چوونیان كردووه و گیریان خواردووه.
ع