کوردستانی

هۆشیار زێبارى: سه‌دا 85ى كارنامه‌ى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت ته‌واوكراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشیار زێبارى: سه‌دا 85ى كارنامه‌ى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت ته‌واوكراوه‌

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموكراتى كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شى زۆرى كارنامه‌ى سیاسیی كابینه‌ى نوێمان ته‌واوكردووه‌.

هۆشیار زێبارى، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموكراتى كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم رایگه‌یاند "گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت گەیشتووینەتە قۆناغێكی باش و زۆر پێشكەوتوو".

وتیشى "گفتوگۆ بنەڕەتییەکان لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانن، زنجیرەیەك گفتوگۆی سیاسیی و تەكنیكیمان كردووەو وەرەقەیەكی سیاسیمان بۆ پێكهێنانی حكومەت ئامادەكردووە".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "لەگەڵ یەكێتی 85%ی کارنامەی سیاسیی کابینەی نوێیمان تەواو کردووە، هەنگاوی باش و ئیجابی و متمانە لە نێوان هەردوولا هەیە،  ئومێدی ئەوەمان هەیە کە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو مانگی داهاتوودا پێکدەهێنرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan