کوردستانی

ئاگاداربن ئه‌مشه‌و زۆر سارد ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگاداربن ئه‌مشه‌و زۆر سارد ده‌بێت


مه‌ودا میدیا-

شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مشه‌و پله‌كانى گه‌رما بۆ خوار سفرى سیلیزى داده‌به‌زن و سارد ده‌بێت.

سالار حاجی عەلی، شارەزاى كه‌شوهه‌وا به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دواى ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌فر بارینه‌ى ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ترى گرتووه‌ته‌وه‌، ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، بارستە هەواساردەکە لە سەر ناوچەکان دوور دەکەوێتەوە".

باسى له‌وه‌شكرد "بەڵام بەهۆی بەفربارینی هەموو ناوچە شاخاویەکان، ئەمشەو لە سەدش 90ی هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرمای دەچێتە ژێر سفرەوە".

وتیشى "پلەکانی گەرمای ناوچە شاخاویەکان °05- بۆ ژێر سفر بۆ °15- پلە ژێرسفر تۆمار دەکه‌ن، بۆ ناو شارەکانیش 0- بۆ ژێر سفربۆ 05-ژێرسفر تۆمار دەکات، پێوستە زۆر بە وریایی بۆ ئەم کەشە ساردە خۆمان ئامادەبکەین".

ع
Qaiwan
Qaiwan