کوردستانی

هەسەدە: وەڵامی هێرشەكەی توركیامان داوەتەوە و كوژراو و بریندار هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە: وەڵامی هێرشەكەی توركیامان داوەتەوە و كوژراو و بریندار هه‌یه‌
مه‌ودا میدیا-

توركیا سنووری بەنداوی تشرین و گوندەكانی دەوروبەری بۆردوومان كردووه‌ و هه‌سه‌ده‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت "وەڵامی هێرشەكەیان داوەتەوە و هه‌شت چەكدار كوژراون، 14 چەكداریش برینداربوون".

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رایگه‌یاندووه‌ "توركیا و گرووپەچەكدارەكان هێرشێكی بەرفراوانیان كردووەتە سەر گوندەكانی دەوروبەری بەنداوی تشرین، لە باشووری رۆژهەڵاتی مەنبج".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "هێزەكانی هەسەدە وەڵامی هێرشەكەیان داوەتەوە، لە ئەنجامدا چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی تێكشكێنراون، هه‌شت چەكدار كوژراون، 14 چەكداریش برینداربوون".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "توركیا بە فڕۆكەی جەنگی ناوچەی دەوروبەری بەنداوی تشرین و شاری زیرگانی سەر بە كانتۆنی سیزری بە چەكی قورس بۆردوومان كردووە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan