کوردستانی
شانده‌كه‌ى ده‌م پارتى له ئیمراڵین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، جارێكى تر شاندى ده‌م پارتى له باره‌ى پرسى كورد له توركیا چوونه‌ته‌وه بۆ ئیمراڵی بۆلاى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، سه‌رۆكى زیندانیكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان.
له ماوه‌ى مانگى رابردوو، شاندى ده‌م پارتى یه‌كه‌م سه‌ردانیان بۆلاى ئۆجه‌لان ئه‌نجامدا و دواى گه‌ڕانه‌وه‌یان، په‌یامى ئۆجه‌لانیان راگه‌یاند له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى پرسى كورد و ئاشتیى له توركیا و ئۆجه‌لان ئه‌وه‌ى راگه‌یاندبوو كورد و تورك بران.
له ماوه‌ى سێ هه‌فته‌ى رابردوو، شاندى ده‌م پارتى سه‌ردانى لایه‌نه سیاسییه‌كانى توركیا و ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ى كردووه كه له زیندان له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى پرسى كورد و ئاشتیى له توركیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، جارێكى تر چوونه‌ته‌وه بۆ ئیمراڵى.
شانده‌كه‌ى ده‌م پارتى، ئه‌نجامى سه‌ردانه‌كانیان بۆلاى لایه‌نه‌كان و راى لایه‌نه‌كان له‌باره‌ى پرسى ئاشتیی ده‌گه‌یه‌ننه‌وه به ئۆجه‌لان.
پێشبینى ده‌كرێت له دواى ئه‌و سه‌ردانه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌نگاوى گرنگ و خێرا بنێرێن له چاره‌سه‌رى ئاشتیی و هه‌مووانیش چاویان له‌وه‌یه ئۆجه‌لان له‌باره‌ى په‌كه‌كه بڕیار بدات.
له دواى سه‌ردانى یه‌كه‌م، ئه‌حمه‌د تورك، ئه‌ندامى شاندى پارتى بۆلاى ئۆجه‌لان راگه‌یاند "ُپێشبینى ده‌كه‌ین له دووه‌م یان سێیه‌م سه‌ردان، ئۆجه‌لان بڕیاری دانانى چه‌ك له په‌كه‌كه بدات".
ع
بیروڕا



