کوردستانی

لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو هیچ حاڵەتێکی نوێی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو هیچ حاڵەتێکی نوێی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا ھیچ حاڵەتێكی نوێی تووشبوون بە  ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە ئاماژەی بەوەشکرد وەرگرتنی تێستەكان بەردەوامە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا ھەزار و 792 پشكنین بۆ ھاووڵاتییان كراوە ھەموویان نێگەتیڤ دەرچوون، خۆشبەختانە لەو ماوەیەدا ھیچ حاڵەتێكی تووشبوو بە كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆش وەرگرتنی تێستەكان بەردەوامە، تۆمار نەكردنی حاڵەت لە 24 كاتژمێر مانای ئەوە نییە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا نەماوە و رێكارەكان بشكێنن، ھێشتا لە مەترسی داین و دڵنیانین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال