کوردستانی

کەی‌ ئەم مافە دەست پێدەکاتەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەی‌ ئەم مافە دەست پێدەکاتەوە؟
مەودا میدیا-

پاش جێبەجێکردنی‌ ماددە و بڕگەکانی‌ یاسای‌ خانەنشینی‌ یەکگرتووی‌ عیراق و خاخەنشینکردنی‌ ئەو فەرمانبەرانەی‌ تەمەنیان گەیشتووەتە (60 بۆ 63) ساڵ، چاوەڕێ دەکرێت نزیکەی‌ 25 هەزار پۆست لە فەرمانگەکان بەتاڵ ببێت ئەمە بێجگە لەوەی‌ لە ساڵی‌ (20214)ەوە هەموو ساڵێک پێنج هەزار فەرمانەر خانەنشین بوون کە بۆ دە ساڵ دەکاتە 50 هەزار  پۆست، واتە بە پێی‌ هەردوو ژمارەکە زیاتر لە 75 هەزار پۆستی‌ خاڵی‌ لە فەرمانگەکانی‌ حکومەت دروست بووە.

عومەر گوڵپی‌، کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەریی بۆ پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێویستە پرۆسەی‌ دامەزراندنی‌ گەنجان و دەرچووانی‌ زانکۆ و پەیمانگا و سێ یەکەمەکەی‌ زانکۆ بە پێی‌ سیستمێکی‌ دادپەروەرانەی ئاشکراو شەفاف دەستپێبکاتەوەو لەسەر بنەمای‌ پێویستی‌ فەرمانگەو شوێنەکانی‌ خزمەتگوزاریی‌ هەلی‌ دامەزراندن بۆ هەموو ئارەزوومەندان بڕەخسێنرێت، ئەمەش پێویستە لە گفتوگۆی‌ هەرێم لەگەڵ بەغدا بۆ هەمواری‌ یاسای‌ بودجە بۆ ساڵی‌ (2025) جێبەجێ بکرێت و پشکی‌ گەنجانی‌ هەرێمی‌ کوردستان بۆ دامەزراندن لەو یاسایە جێگیربکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بێکاریی‌ لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی‌ گەورە کە  ئەو بە 700 هەزار کەس خەمڵاندوویەتیی کە نزیکەی‌ 400 هەزاریان گەنجان و دەرچووانی‌ زانکۆو پەیمانگانن، بەجۆرێک تەنانەت دەرچووانی‌ بەشە پزیشکییەکان (بێجگە پزیشکی‌ گشتیی) و بەشەکانی‌ ئەندازیاریش دەرفەتی‌ کارکردنیان لە کەرتی‌ گشتیی بۆ ناڕەخسێ، سەرەڕای‌ پێویستی‌ زۆری‌ بەشێکی‌ زۆر لە فەرمانگەکان بۆ هێزی‌ کار".

ئەوەشی خستەڕوو "لە دە ساڵی‌ رابردوودا، زۆرینەی‌ ئەو دامەزراندنانەی‌ کراون بە نهێنی‌ و لە بواری‌ سەربازیدا بوون و بە نادادپەروەرانە بەڕێوەچوون، ئیتر کاتیەتی‌ هەموو فشار بکەن بۆ کۆتایهێنان بەم ستەمە و دامەزراندن وەک مافێکی‌ گشتیی‌ بۆ هەموو گەنجێک لەسەر بنەمای‌ تواناو شایستەیی‌ خۆی‌ و بە شێوازێکی‌ ئاشکرای‌ دادگەرانە واڵا بکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan